کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەمپی قشلە لە ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەمپی قشلە لە ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

رووپێوی بۆ پەنابەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت؛ هەژاری لەنێویاندا دیاریدەکرێت

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

19-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم19-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

 
رووداو  دیجیتاڵ 

رووپێوی بۆ 1600 ماڵباتی پەنابەر لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، پرۆسەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو نێوەڕاستی ئەیلوولی داهاتوو بەردەوام دەبێ.

شوان عەباس، سەرپەرشتیاری رووپێویی پەنابەران لە دەستەی ئامار بە رووداوی راگەیاند: "رووپێوییەکە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە لەبارەی دۆخی پەنابەران، ژیان و گوزەرانیان."

بەشێکی زۆری ئەو پەنابەرانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین، دۆخی ژیانیان باش نییە، بۆیە یەکێک لە ئامانجەکانی رووپێوییەکە دیاریکردنی رێژەی هەژارییە لەنێو پەنابەراندا.

شوان عەباس دەڵێت: "ماوەیەکە کار لەسەر رووپێوییەکە دەکەین، هەموو پەنابەران دەگرێتەوە.''

بەپێی زانیاریی دەستەی ئامار بۆ رووداو، کۆکردنەوەی داتاکانی پەنابەران و رووپێوییەکە مانگێکی دەوێت و نێوەڕاستی ئەیلوولی داهاتوو تەواو دەبێ، لەو ماوەیەدا رووپێوییەکە 1600 ماڵباتی پەنابەر لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە جیهاندا 41 ملیۆن و 600 هەزار کەس پەنابەرن، ژمارەی ئاوارە و پەنابەران وئەوانەی لەبەر ململانێ ناوچەکانیان جێهێشتووە گەیشتووەتە 117 ملیۆن کەس.

لە هەرێمی کوردستانیش بەپێی ئاماری 2025ـی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی و قەیرانەکان زیاتر لە 900 هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، لەو ژمارەیە 269 هەزاریان پەنابەرن، 251 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان و سووریا، زیاتر لە 7 هەزار پەنابەری تورکی، هەروەها 8 هەزار پەنابەری ئێرانی هەن، پەنابەران 30٪ لە کەمپ و 70٪یشیان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین.

 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە