هەولێر دیجیتاڵ
کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێ سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی گەرما باشووری کوردستان بگرێتەوە و دوایین شەپۆلی ئەم ساڵ دەبێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2026 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پلەی گەرمای بڵاوکردەوە. گەرمترین شوێن و بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووکە کە 41 پلەی سیلیزییە. بۆ پلەی گەرمای سبەی پێنجشەممە، بە هەمان شێوە کەرکووک گەرمترین شوێنە و پێشبینی 42 پلەی سیلیزی بۆ کراوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشبینی دەکرێ سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما بەرزبێتەوە کە ئەوە دوایین شەپۆلی گەرما دەبێ."
بە گوتەی ئەو کەشناسە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما دوو تاوەکو سێ پلە بەرز دەبێتەوە و دواتر ئیدی پلەی گەرما لە خوار 40 پلەوە دەبێ.
هاوکات عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ناوچەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق هێشتا پلەی گەرما تێیاندا بەرزە، بەڵام لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما هەندێکجار بۆ خوار 40 پلە دادەبەزێ."
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ئەمڕۆ چوارشەممە
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 41 پلەی سیلیزی
رۆژی پێنجشەممە
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 42 پلەی سیلیزی


