رووداو دیجیتاڵ
سێ ساڵە بەهۆی مەترسیی رووخانیانەوە بڕیاری تێکدانی بینای هەردوو
قوتابخانەی "کوڵەجۆی زەندئاباد" و "شەهیدانی کوڵەجۆ" دراوە،
بەڵام بەهۆی نەبوونی بەدیلەوە، ئەمساڵیش خوێندن تێیاندا بەردەوام دەبێت. ئەمە لە
کاتێکدایە کە ئەم بینایە دواین بنکەی خوێندن بە زمانی کوردییە لەو سنوورەی
پەروەردەی گەرمیان.
بینایەکە کە تەمەنی زیاتر لە نیو سەدەیە و زیاتر لە 300 قوتابی وانەی
تێدا دەخوێنن، بڕیار بوو بەهۆی مەترسیی سەلامەتییەوە بخرێتە رێزی نۆژەنکردنەوە یان
رووخان، بەڵام ناچاری وایکردووە جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی قوتابییاندا بكرێتەوە.
چالاک جەمال، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زەندئاباد بە رووداوی راگەیاند:
"ئەگەر لە حاڵەتێکدا دامان نەخست، دەبێت کەسوکاری قوتابییان بانگ بکەین و
ئیمزایان پێ بپۆشین تاوەكو بە بەرپرسیارێتیی خۆیان دەوام بکان، چونکە قوتابخانەکە
لە سەروو ئێمەوە بە فەرمی داخراوە."
لە تەنیشت ئەو بینا کۆنەوە، پڕۆژەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی هەیە کە
90%ی کارەکانی تەواو بووە، بەڵام زیاتر لە 7 ساڵە کارکردن تێیدا وەستاوە و بۆ
تەواوکردنی تەنیا پێویستی بە 250 ملیۆن دینارە.
ئەمە تەنیا کێشەی قوتابخانەیەک نییە؛ کەرتی پەروەردە لە گەرمیان لە
قەیرانێکی جددیدایە. 90%ی قوتابخانەکان دوو دەوامین و نزیکەی 17 قوتابخانەش
پەنایان بۆ سێ دەوامی بردووە. لە کۆی 400 ناوەندی خوێندن، 125 قوتابخانە پێویستیان
بە نۆژەنکردنەوە هەیە و 11 بینای قوتابخانەش مەترسیی ڕوخانیان لەسەرە.
ئەرسەلان ئەحمەد، گوتەبێژی پەروەردەی گەرمیان هۆکاری کێشەکەی بۆ رووداو روونکردەوە: "وەزارەتی پەروەردە
ماوەی دوو ساڵە بودجەی راگرتووە، ناتوانین لەسەر بودجەی وەزارەت ئەو قوتابخانانە
نۆژەن بپۆشین، بەڵام بە نووسراوی فەرمی داوامان کردووە تاوەكو بتوانین نۆژەنیان
بپۆشینەوە."
ئەم ئاستەنگانە لە کاتێکدان، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا حکومەتی
هەرێمی کوردستان هیچ بینایەکی نوێی بۆ قوتابخانە لە سنووری گەرمیان دروست
نەکردووە؛ ئەو چەند بینا نوێیەش کە دروستکراون، تەنیا لە ناو پڕۆژەکانی وەبەرهێنان
و نیشتەجێبووندا بوون.
