رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی نیشانەی باڵای پاپای ڤاتیکان و رایگەیاند، "بەخشینی ئەو نیشانە باڵایە پێزانینە بۆ رۆڵی دیاری سەرۆک بارزانی لە پاراستنی مافەکانی پێکهاتەکان لە کوردستان و عێراق."
رۆژی هەینی، 21ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم رێزلێنانە مایەی شانازيی هەرێمی کوردستان و پێزانينه بۆ کولتووری پێکەوەژیان، يهكترقبووڵکردن و لێبوردەیی وهك تایبەتمەندیی کۆمەڵگهى کوردستان، ههروهها بۆ ئەو بەها مرۆیییانەى گەلەکەمان كه هەمیشە پابهنديان و پەرۆشی پاراستنيانه"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان بۆ هەمیشە بە نیشتمانێکی ئارام بۆ تەواوی پێکهاتەکانی دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی جەختیش لەوە دەکاتەوە و دەڵێت: "هەرێمی کوردستان پەرۆشە بۆ پاراستنی فرەیی و ماف و ئازادییەکانی هەمووان و بۆ چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی، پێکەوەژیان و رێزگرتنی بەرامبەر."
