رووداو دیجتاڵ
عەبدولقاسم
یەزدانی، هونەرمەند و دەرهێنەری کوردی خوراسان، بە ماتۆڕسکیلەکەی گەشتێکی درێژی بۆ
پارچەکانی کوردستان دەستپێکردووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرەو باکوور و
باشووری کوردستان هاتوووە.
عەبدولقاسم
یەزدانی سەرەتا لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ماتۆڕسکیل بەرەو باکووری کوردستان و
شاری وان بەڕێکەوتووە. ئەو هونەرمەندە بە رووداوی راگەیاند، دوای مانەوەی شەوێک لە
وان، کە زۆر بەلایەوە خۆشبووە، بەردەوامی بە گەشتەکەی داوە بەرەو ئامەد، لەوێشەوە
تاوەکو گەیشتووەتە زاخۆ و دواتر شاری دهۆک.
لە درێژەی
گەشتەکەیدا لە باشووری کوردستان، شەوێک لە دهۆک ماوەتەوە. عەبدولقاسم یەزدانی بە
رووداوی گوت، لەژێر ئاڵای کوردستاندا زۆر هەستی بە ئارامی کردووە لە پارکی بارزانی
لە ناوەندی شار خەوتووە و. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، زۆر دڵخۆش بووە کە
بینیویەتی هاونیشتمانیان لە باکوور، رۆژهەڵات و باشووری کوردستان هەموویان بە یەک
زمان و بە کوردی قسە دەکەن.
لە کاتی
مانەوەی لە دهۆک، رێبەر روشدی، کە هاونیشتمانییەکی دانیشتووی دهۆکە، میوانداریی
ئەو هونەرمەندەی کرد و بۆ ماڵەکەی خۆی و خوانی کفتەی تایبەتی دهۆکی پێشکەش کرد. لە
وێستەگەشی سلێمانی دەبێ و دوای دەگەڕێتەوە رۆژهەڵاتی کورستان.


