کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سایلۆ- کەرکووک

سایلۆ- کەرکووک

کوردستان

زیاتر لە 49 ملیار دینار بۆ شایستەی جووتیارانی کەرکووک گەیشت

گەشاو خالید

گەشاو خالید

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکووک دەڵێ، بڕی زیاتر لە 49 ملیار دینار وەک بەشێکی دیکە لە شایستە داراییەکانی ساڵی رابردووی جووتیارانی کەرکووک لەم هەفتەیەدا دابەش دەکرێ.

حەسەن حەمدی، بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکووک، رۆژی دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، بە رووداوی راگەیاند: "بڕی 49 ملیار و 28 ملیۆن دینار بۆ شایستەی گەنمی جووتیارانی کەرکووک تەرخانکراوە و بڕیارە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (26 و 27ـی ئاب) دەست بە خەرجکردنی بکرێ."

حەسەن حەمدی روونیکردەوە کە ئەم بڕە پارەیە بەشێکە لە قەرزی ساڵی رابردووی جووتیاران.

پێشتر 125 ملیار دینار لای حکومەت مابوو، بەم خەرجکردنە، بڕی 76 ملیار دینار لە شایستە داراییەکانی ساڵی پار دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ساڵ بڕی 490 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی ناوەوە و دەرەوەی پلان وەرگیراوە. 

نرخی ئەم ساڵیش بەمشێوەیە بوون: هەر تۆنێک گەنمی ناو پلان بە 700 هەزار دینار و دەرەوەی پلان بە 500 هەزار دینار وەرگیرا.

حکومەتی عێراق ساڵانە لە وەرزی دروێنەدا گەنمی جووتیاران بە نرخێکی پاڵپشتیکراو وەردەگرێ، بەڵام بەهۆی کێشەی کەمیی نەختینە (سیولە) لە وەزارەتی دارایی، زۆرجار پێدانی پارەی جووتیاران بۆ چەند مانگێک یان ساڵێک دوادەکەوێ. 

ساڵی رابردوو تێچووی هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دینار بوو، دواکەوتنی ئەم پارەیە بارگرانییەکی زۆری بۆ جووتیاران دروست کردووە کە پێویستیان بە پارەی بەردەستە بۆ کڕینی تۆو و ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی چاندن. 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە