کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک خوێندکار لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

ژمارەیەک خوێندکار لەکاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

کوردستان

خوێندنی کوردیی لە کەرکووک: بڕیاری یەکپۆشیی پەروەردەی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین

گەشاو خالید

گەشاو خالید

24-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید24-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک رایدەگەیێنێت، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک پابەندی رەنگەکانی جلی یەکپۆشی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەبن. دەشڵێت، "لێکتێگەیشتن" لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر تایبەتمەندیی خوێندنی کوردی لەو شارە دروستبووە.


رۆژی دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، بە رووداوی راگەیاند: "سەرجەم کارگێڕیی باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان، پێویستە بە تەواوی پابەندی بڕیاری یەکپۆشی بن، کە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە."

سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئەو مشتومڕەی لەسەر رەنگی جلی قوتابیان دروست ببوو، کامەران عەلی ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی هاوئاهەنگیی نێوان وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان و وەزیری پەروەردەی فیدراڵ، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک کە خوێندنی کوردی لە کەرکووک تایبەتمەندیی خۆی هەبێت و هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک و بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەم بڕیارە ئاگادار کراونەتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، مەنسوور مەزری، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک، بە رووداوی راگەیاندبوو، کە بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ یەکپۆشی (کراسی سپی و پانتۆڵی رەساسی یان نیلی) هەموو بەشەکانی خوێندن (کوردی، عەرەبی، تورکمانی و سریانی) وەک یەک دەگرێتەوە، بەڵام لێکتێگەیشتنە نوێیەکە ئەم کێشەیەی چارەسەر کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە