کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەیەک کە هێشتا کاری تێدا دەکرێت لە ئامەد. وێنە: Reuters

باڵەخانەیەک کە هێشتا کاری تێدا دەکرێت لە ئامەد. وێنە: Reuters

کوردستان

نرخی خانووبەرە لە ئامەدی باکووری کوردستان بەرز دەبێتەوە

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

26-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان26-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

نرخی خانووبەرە لە ئامەد، بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی تورکیا و باکووری کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک نرخی مەترێک دووجا تێکڕا لەنێوان 520-930 دۆلارە.

بەگوێرەی ئاماری پلاتفۆرمەکانی خانووبەرە، تێکڕای نرخی خانوو لەسەر ئاستی تورکیا و باکووری کوردستان بۆ 5.2 ملیۆن لیرەی تورکی (نزیکەی 150,700 دۆلار) بەرزبووەتەوە. 

لەم چوارچێوەیەدا بازاڕی خانووبەرەی ئامەد جیاوازیی گەورەی لە نرخدا تۆمار کردووە و نرخی خانووبەرە لە ئامەد بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بە جۆرێ لەسەر بنەمای مەتری چوارگۆشە، نرخەکە لە نێوان 25 هەزار لیرە (نزیکەی 520 دۆلار) بۆ 45 هەزار لیرە (نزیکەی 930 دۆلار) دەگۆڕێ.

لە ئامەد کایاپنار گرانترینە

لە ئامەدی باکووری کوردستان، جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان ناوچەکان هەیە و ناوچەی کایاپنار لە پلەی یەکەمی گرانترینەکاندایە.

تێکڕای نرخی فرۆشتنی شوقەیەکی ئاسایی لە کایاپنار لەنێوان 3.5 ملیۆن لیرە (نزیکەی 72000 دۆلار) بۆ 4.5 ملیۆن لیرە (نزیکەی 93000 دۆلار)ە، بەڵام نرخەکە بەگوێرەی تەمەنی باڵەخانە، رووبەر و شوێنەکەی دەگۆڕێ.

شوقە ستانداردەکانی جۆری 2+1 (دوو ژووری) لە ئامەد بە 2.5 ملیۆن لیرە (نزیکەی 103,000 دۆلار) بۆ 4.5 ملیۆن لیرە (نزیکەی 93000 دۆلار) پێشان دەدرێن. بۆ ئەوانەش کە دەیانەوێ شوقەی گەورەتری وەک 3+1 (سێ ژوور و هۆڵێک) یان 4+1 (چوار ژوور و هۆڵێک) بکڕن، نرخەکان لە 3.5 ملیۆن لیرەوە (نزیکەی 72000 دۆلار) دەستپێدەکەن و تاوەکو هەشت ملیۆن لیرە (نزیکەی 166000 دۆلار) بۆ 10 ملیۆن لیرە (نزیکەی 207000 دۆلار) دەڕۆن.

لە ناوچە گرانبەهاکانی کایاپناریش، وەک دجلەکێنت، شەقامی 75 مەتری، فورات و تالایتەپە، نرخی شوقە نوێیەکانی نێو کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکان، لەنێوان 5 ملیۆن لیرە (نزیکەی 104,000 دۆلار) بۆ 10.5 ملیۆن لیرە (نزیکەی 218000دۆلار) دایە. لە هەندێک پڕۆژەی کواڵیتی بەرزیشدا، نرخی شوقە دەگاتە 25 ملیۆن لیرە (نزیکەی 520000 دۆلار).

باغلار و یەنیشەهیر، شوێنی هەرزانتر بەراورد بە کایاپنار، قەزاکانی باغڵار و یەنیشەهیر بەهۆی زۆریی باڵەخانە کۆنەکان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی حکومی، نرخەکانیان گونجاوترە. لەو ناوچانەدا نرخی شوقە لە نێوان 1.8 ملیۆن لیرە (نزیکەی 37000 دۆلار) بۆ 3.5 ملیۆن لیرە (نزیکەی 72000 دۆلار) دایە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە