کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ کەلوپەلی بیناسازی و کارەبا لە هەولێر کرایەوە

بەشدار موزەفەر

بەشدار موزەفەر

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بەشدار موزەفەر
بەشدار موزەفەر27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

16یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ کەلوپەلی بیناسازی، ئاوەدانکردنەوە، کارەبا و شارەوانی بە بەشداریی 450 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان و 20 وڵاتی جیاوازەوە لە هەولێر کرایەوە.


لە چوارچێوەی پێشانگەکەدا، کە تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیاییەتی، بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری چەندین پڕۆژەیان خستەڕوو، لەوانە مۆڵەتدان بە زیاتر لە 900 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە پێنج ساڵی رابردوودا و جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگەوبان بە گوژمەی زیاتر لە تریلیۆنێک دینار.

گۆران سەعد عەبدوڵڵا، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە لەبارەی گرنگیی ئەم پێشانگەیە گوتی: "ئەم پێشانگەیە هێز و پاڵپشتیکردنە بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، گەشەی شارەکان و وەبەرهێنان؛" ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشانگەکە دەبێتە پردێک بۆ بەیەکگەیاندنی بڕیاربەدەستانی کەرتی حکومی و کۆمپانیا نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و دروستکردنی هاوبەشیی نوێ.

وەبەرهێنان؛ 900 مۆڵەتی نوێ لە پێنج ساڵدا

محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، پێشانگەکەی بە "رووداوێکی گرنگ" بۆ کەرتی وەبەرهێنان ناوبرد و رایگەیاند: "لە ساڵی 2019ـەوە توانراوە مۆڵەت بە زیاتر لە 900 پڕۆژەی نوێی وەبەرهێنان بدرێ."

بەگوێرەی ئامارەکانی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، ئێستا هەرێمی کوردستان لە رووی بەرهەمهێنانی کەرەستە سەرەکییەکانی بیناسازییەوە گەیشتووەتە قۆناخێکی باش، بە جۆرێک ساڵانە زیاتر لە 21 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ و زیاتر لە چوار ملیۆن تۆن شیش بەرهەم دەهێندرێ.

رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە

لە پانێڵێکی تایبەت بە ناونیشانی (وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان؛ بنیاتنانی ژینگەیەکی ئامادە بۆ وەبەرهێنان)، ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاماری پڕۆژەکانی خستەڕوو و گوتی: "لە حەوت ساڵی رابردوودا 844 پڕۆژەی رێگەوبان بە گوژمەی تریلیۆنێک و 145 ملیار دینار جێبەجێ کراون، کە 3200 کیلۆمەتر رێگەی نوێ و نۆژەنکراوەیان لەخۆگرتووە."

ئاگرین عەبدوڵڵا باسی لەوە کرد، ئێستا کارکردن لە 491 پڕۆژەی دیکەی رێگەوبان بەردەوامە، کە بودجەی 3 تریلیۆن و 296 ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە و بە تەواوبوونیان 2995 کیلۆمەتر رێگەی دیکە دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.

ماستەرپلان و پێشخستنی شارەکان

د. چواس عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، کار لەسەر 15 بۆ 20 ماستەرپلانی شارەکان دەکرێ کە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون. 

د. چواس عەبدولهادی لەبارەی (پشتێنەی سەوزی هەولێر) گوتی، ئامانجیان زیادکردنی رێژەی سەوزایی و رێگریکردنە لە گەورەبوونی شار بەشێوەیەکی بێسەروبەر. 

لە لایەکی دیکەوە سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر ئاشکرای کرد، تاوەکو ئێستا 1720 مۆڵەتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دراون کە 150 پڕۆژەیان تەنیا لە کەرتی بیناسازیین و سەرمایەکەیان دەگاتە نزیکەی 27 ملیار دۆلار.

کەرتی کارەبا؛ زیادبوونی 1970 مێگاوات

فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا ئاماژەی بە گەشەی ژێرخانی کارەبا کرد و گوتی: "لە سەرەتای کابینەی نۆیەمەوە 1970 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە و ژێرخانی کارەبا گەیشتووەتە 8350 مێگاوات، بەڵام سووتەمەنیمان تەنیا بۆ بەرهەمهێنانی 5000 مێگاوات بەردەستە."

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبا باسی (پڕۆژەی رووناکی) کرد و رایگەیاند، لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە 90٪ـی هاووڵاتییان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاژێری.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە