کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەنگەوانێک و هەنگەکانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەنگەوانێک و هەنگەکانی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

بەرهەمهێنانی هەنگوین لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

سیامەند کەریم

سیامەند کەریم

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیامەند کەریم
سیامەند کەریم27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

هەنگوین لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە. هەنگەوانان دەڵێن، بارانبارینی باش و کەشوهەوای گونجاو کاریگەرییەکی ئەرێنییان لەسەر بەرهەمەکە هەبووە.


عەبدولغەفار ئیبراهیم، سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهۆک، بە رووداوی راگەیاند، ئەم ساڵ هەنگوینی بەرهەمهێندراو لە پارێزگای دهۆک سەروو 500 تۆن دەبێ، لە کاتێکدا پار تەنیا 40 تۆن بوو.

سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهۆک گوتی، بەراورد بە ساڵی رابردوو، بە لەبەرچاوگرتنی ئامارەکە، دەتوانرێ بگوترێ کە هەنگوین لە دهۆک بەراورد بە پار بە رێژەیەکی زۆر زیاد دەکات.

سەرۆکی کۆمەڵەی هەنگەوانانی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو ساڵێک هەنگوینی کوردستان لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا پلەی بەرز بەدەست دەهێنێت و ساڵی رابردووش لەنێو 38 وڵاتی جیهان، هەنگوینی دهۆک پلەی یەکەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی هەنگوینی بەدەستهێنا.

"هەنگوین لە هەولێر زیاتر لە 50٪ زیادیکردووە"

سالار خالید، رێکخەری (خێوەتگای هەنگەوانانی کوردستان) بە رووداوی گوت، بارانبارینی ئەم ساڵ و کەشوهەوای باش کاریگەرییان لەسەر هەنگوین هەبووە.

ئەو هاونیشتمانییە گوتی، ئەم ساڵ لە 200 پوورەهەنگ زیاتر لە یەک تۆن هەنگوین بەرهەم هێندراوە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو لە 280 پوورەهەنگ تەنیا 400 کیلۆ هەنگوین بەرهەم هەبوو.

لەبارەی نرخی هەنگوینی باش، ئەو هەنگەوانە گوتی، هەنگوینی کوێستانە و نمرە یەک لە هەولێر کیلۆی لەنێوان 40 بۆ 50 هەزار دینار دەفرۆشرێ، بەڵام هەنگوینی ئێرانی کیلۆی تەنیا بە 5 هەزار دینار دەفرۆشرێ.

هەنگەوانانی سلێمانی: چاومان لە بڕێکی زۆری هەنگوینە 

سیروان ماوەتی، لێپرسراوی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی هەنگەوانانی سلێمانی، بە رووداوی گوت، بەراورد بە ساڵی رابردوو، هەنگوین زیادیکردووە.

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی هەنگەوانانی سلێمانی گوتی، ئەم ساڵ لە 61 پوورەهەنگ 240 کیلۆ هەنگوین بەرهەم دەهێندرێ، بەڵام ساڵی رابردوو لە 65 پوورەهەنگ تەنیا 80 کیلۆ بەرهەم هەبوو.

ماوەتی گوتی، بەرهەمهێنانی هەنگوینی باش تێچووی زۆرە، لە گواستنەوەوە تا خۆراکی هەنگەکان.

بە گوتەی ئەو شارەزایە، خۆراکی باشی هەنگەکان کە لە بەریتانیا هاوردە دەکرێ، بۆ 10 هەنگ 48 هەزار دینار تێچووی هەیە، لە کاتێکدا ئەو خۆراکەی لە کوردستان بەردەستە بە 7 هەزار دینارە، بەڵام کواڵیتییەکەی نزمە و کاریگەری لەسەر کواڵیتی هەنگوینەکەش دادەنێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ: هەنگوین نزیکەی 25٪ زیادیکردووە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هەنگوینی ئەم ساڵی کوردستان بەراورد بە ساڵی رابردوو، نزیکەی 25٪ زیاد دەکات.

وەزارەت دەڵێت، کوالێتی هەنگوینی کوردستان لە ئاستێکی نێودەوڵەتیدایە و هەنگاوی بۆ بازاڕکردن و هەناردەکردنی هەنگوینی کوردستان دەنرێ.

قارەمان قادر، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی راگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئەم ساڵ هەنگوین لە ئاستێکی زۆر باشە.

ئەو هاونیشتمانییە پێشبینی کرد، هەنگوینی ئەم ساڵ بگاتە نزیکەی 550 تا 600 تۆن، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو بڕی بەرهەم لەنێوان 450 تا 500 تۆن بووە.

 


بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە