کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

کۆڕەک تانە دەدات: متمانەی تەواومان بە دادوەریی عێراق هەیە

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

27-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد27-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ، تانەی یاساییان لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی "فەرمانسالاری" داوە بۆ راگرتنی سزاکانی سەر کۆمپانیاکەیان.


لە راگەیێندراوەکەی کارگێڕیی گشتیی کۆمپانیاکەدا بڵاوکراوەتەوە، "بە پشتبەستن بە دادپەروەریی دادوەریی عێراق و پاراستنی تەواوی مافە یاساییەکان،" مافی یاسایی خۆیان بەکارهێناوە بۆ تانەدان لەو بڕیارەی دژ بە کۆمپانیاکە دەرچووە.

کۆمپانیای کۆڕەک رایگەیاندووە: "متمانەی تەواومان بە دادوەریی عێراق هەیە و بەڵێن دەدەین لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەین، بۆ بەردەوامبوون لە پێشکێشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووانمان."

کۆمپانیاکە لە پەیامەکەیدا بۆ بەشداربووانی، وێڕای دەربڕینی سوپاس بۆ متمانە و پشتیوانیی بەردەوامیان، دووپاتی دەکاتەوە کە هەموو هەوڵێکیان بۆ پاراستنی مافەکانیان دەخەنە گەڕ و دەڵێت، "سوپاس بۆ متمانە و پشتیوانیی بەردەوامتان، ئێمە هەموو توانایەکمان بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی لە ئاستی وەفاداریی ئێوەدا بین."

ئەم راگەیێندراوە لەکاتێکدایە، دادگەی تێهەڵچوونەوەی رەسافە بڕیاری دا ئەو فەرمانسالارییەی پێشووی خۆی هەڵبووەشێنێتەوە، کە بۆ راگرتنی رێکارەکانی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق دژی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە 23ـی ئاب دەرکرابوو.

بڕیارەکەی دادگە بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالارییەکەی پێشووی خۆی لەسەر بنەمای سکاڵایەک بوو، کە سەرۆکی جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشکێشی دادگەکەی کردبوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی پێشووی.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فەرمانسالارییەکە لەلایەن دادگەی تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە 24ـی ئاب دەرچوو، کە رۆژێک دوای دەرکردنی فەرمانسالارییەکەی بوو.

رۆژی 19ـی ئابی 2026، دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق گشتاندنێکی بۆ بەکارهێنەرانی سیمکارتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم بڵاوکردەوە و داوای لەو هاوبەشانە کرد، کە ژمارەکانیان لە ئەپلیکەیشنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان سەکۆ و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان بەکاردەهێنن، رێکاری خۆپارێزی بگرنەبەر بۆ گەرەنتیکردنی بەردەوامیی دەستگەیشتنیان بە هەژمارەکانیان و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە