کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

گوتەبێژی پارتی: لەوانەیە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە

پەیمان محەممەد

پەیمان محەممەد

29-08-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
پەیمان محەممەد
پەیمان محەممەد29-08-2026

بابەتی پەیوەندیدار

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بۆ پێکهێنانی حکومەت و کاراکردنەوەی پەرلەمان، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەردەوامە. ئاماژە بەوەش دەکات، لەوانەیە هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 29-08-2026 مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لە هەولێر سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "ئەرکی سەرشانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانە ئەو چەقبەستووییەی هەیە بشکێندرێ و بەرەو ئاراستەیەک بڕۆین لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بێت."

مەحموود محەممەد ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵی لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی، بۆ شکاندنی چەقبەستوویی سیاسیی هەرێمی کوردستان کاریگەر بووە.

زیاتر لە 20 مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و کابینەی دەیەمی حکومەتیش پێکنەهێندراوە. گوتەبێژی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، "لەوانەیە هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، ئەو کاتە دەتوانین باس لەوە بکەین کە چی دەکرێ."

مەحموود محەممەد باس لە ئەگەری کۆبوونەوەی لووتکەی لایەنە سیاسییەکانیش دەکات و دەڵێت، "دەمێنێتەوە بۆ دوای ئەو کۆبوونەوانەی [نێوان پارتی و یەکێتی] کە باسم کردن."

سەبارەت بە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، گوتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر گەیشتینە ئەو قەناعەتەی کە رێگەیەک هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت، پێویست بە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ناکات."

بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 کرا، پارتی 39 کورسی، یەکێتی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵی دادگەری 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، گۆڕان 1 کورسی و هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسییان بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە