کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا: دەبێت گۆڕینی دیمۆگرافی لە خانەقین و جەلەولا رابگیرێت

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

01-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد01-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

رووداو دیجیتاڵ 

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق نیگەرانیی خۆی لە دۆخی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای دیالە دەردەبڕێت و داوا دەکات، کێشەکان بەپێی مادەی 140ی دەستوور چارەسەر بکرێن و دەستگیرکراوەکانیش ئازاد بکرێن.


ئەمڕۆ سێشەممە فراکسیۆنی یەکێتی راگەیێندراوێکی لەبارەی بارودۆخی خانەقین بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێریی دۆخی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی دیالە دەکەین، پێویستە بەپێی دەستووری هەمیشەیی و یاسا بەرکارەکانی عێراق مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت."

لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لە مافی خۆپێشاندان و چالاکی مەدەنی کراوەتەوە و هاتووە، "چالاکیی مەدەنی و ئاشتیانە مافێکی دەستەبەرکراوی دەستوورییە، بەتایبەتی ئەگەر بابەتەکە جێبەجێکردنی دەستوور و مادەی 140 بێت."

فراکسیۆنی یەکێتی داوا دەکات هێزە ئەمنییەکان دوور لە زەبری هێز و دەستگیرکردن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و دەڵێت، "داوا دەکەین دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و هەرچی فەرمانی گرتن بۆ سیاسییەکان، چالاکوانان و گەنجان دەرچووە، هەڵبوەشێندرێتەوە."

فراکسیۆنەکە ئاماژە بەوەش دەکات، "پێویستە گۆڕینی دیمۆگرافی و بەقەزاکردنی جەلەولا و قەرەتەپە و لابردنی ناحیەکانی سەعدیە و قەرەتەپە هەڵبوەشێنرێتەوە، دەبێت بەپێی دەستوور و مادەی 140 مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکرێت و هەموو ئەو رێکارانەی پێچەوانەی دەستوورن، رابگیرێن."

فراکسیۆنی یەکێتی روو دەکاتە خەڵکی خانەقین و ناوچە کوردستانییەکانی دیالە: "دەزانین لەژێر گوشاری زۆردان و ناوچەکەتان رووبەڕووی کێشە و گرفتی زۆر بووەتەوە، داواتان لێدەکەین بە ئارامی و بەپێی دەستوور و یاسا داکۆکی لە مافەکانتان بکەن."

هەروەها دڵنیایی دەدات کە فراکسیۆنەکەیان لە بەغدا "پشتیوان و داکۆکیکار"ی دەستووری و یاساییان دەبێت بۆ پاراستنی مافەکانیان.

خانەقین کە لە رووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە، یەکێکە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017وە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە فیدراڵییەکاندایە. دوێنێ بڕیاربوو دژی بەعەرەبکردن لە شارەکە خۆپێشاندانێکی جەماوەری بەڕێوەبچێت، بەڵام حیزبە کوردستانییەکانی شارەکە رایانگەیاند، خۆپێشاندانەکەیان بەهۆی کەموکوڕی لە رێوشوێنەکانی ئاسایش دواخستووە. 

دەزگا ئەمنییەکانی عێراقیش بەتۆمەتی جیاواز فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ 20 کەس لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە دەرکرد و ژمارەیەکیان دەستگیرکران.

بابەتی پەیوەندیدار

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست
کوردستان18-11-2026

دەرچووانی بەشە نەوتییەکان لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد و دەرگای پارێزگایان داخست

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە