کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: دوو تۆمتبارەکەی قاچاخی مادەی هۆشبەر

وێنە: دوو تۆمتبارەکەی قاچاخی مادەی هۆشبەر

کوردستان

لە سلێمانی دەست بەسەر 260 کیلۆ هۆشبەردا گیرا و باندێکی نێودەوڵەتی هەڵوەشێنرایەوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

04-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید04-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق دەڵێ، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، باندێکی نێودەوڵەتیی قاچاخچیی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر 260 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆندا گرتووە.


عەمید عەباس بەهادلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق، رۆژی هەینی، 4ـی ئەیلوولی 2026، بە رووداوی راگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی رەسافە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، توانیویانە گورزێکی کوشندە لە تۆڕێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر بوەشێنن".

بەهادلی راشیگەیاند، پڕۆسەی راوەدوونانی ئەم باندە لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە دەستیپێکردووە و لە ناو شاری سلێمانی کۆتاییهاتووە و دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون کە یەکێکیان وڵاتینامەی بیانی هەیە، هەروەها دەست بەسەر 260 کیلۆگرام حەبی هۆشبەری جۆری کەپتاگۆندا گیراوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق روونیکردەوە،  ئەم ئۆپەراسیۆنە پێش چوار مانگ ئەنجامدراوە، بەڵام بۆ مەبەستی هەواڵگری و وردبینیی زیاتر لە سەرەداوەکانی باندەکە، بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا. "لەرێگەی ئەم جۆرە هاوئاهەنگییانەوە بەردەوام دەبین لە وشککردنی سەرچاوەکانی دابینکردنی مادەی هۆشبەر."

رۆژی پێنچشەممە (4ـی ئەیلوولی 2026)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە سلێمانی، بازرگانێکی مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا یەک کیلۆگرام "قارچکی سیحری" و دوو کیلۆگرام ماریوانا دەستی بەسەردا گیراوە، کە یەکەمین جارە "قارچکی سیحری" دەستی بەسەردا بگیرێت.

عەمید عەباس بەهادلی گوتی:" ئەم ساڵ 2 تۆن و 370 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 4 هەزار و 644 کەسیش بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان سزادراون. هەروەها 32 جار رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەگەڵ بازرگانان روویداوە، کە بووەتە هۆی کوژرانی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان و سێ بازرگانی هۆشبەر."

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە