رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی راگەیاند.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و رەزامەند بە قەدەری خوای گەورە رایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد."
سەرۆک بارزانی دەڵێت، "خوالێخۆشبوو، نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو."
لە کۆتایی پەیامەکەدا سەرۆک بارزانی نزای کردووە، خودای گەورە رۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.
لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026



