رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەربڕی.
رۆژی شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی کرد.
لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی هاتووە: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان، کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت."
سەرۆکی یەکێتی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەیان دەکات و دەڵێت: "خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین." هەروەها داواکارە لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت.
رۆژی هەینی، 4ی ئەیلوولی 2026، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


