کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان

کوردستان

بۆ گفتوگۆ لەبارەی بودجەی 2027، شاندێکی دارایی دەچێتەوە بەغدا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

07-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین07-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بودجەی ساڵی 2027 دەچنە بەغدا و بڕیارە سبەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ کۆببنەوە.


رۆژی دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شاندەکە ئەمشەو بە سەرۆکایەتی کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا.

سەردانی ئەو شاندە لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی رابردوو، پڕۆژەی پشکی بودجەی ساڵی 2027ی رەوانەی بەغدا کردووە.

ئەو شاندە کە چوارشەممەی رابردووش لە بەغدا بوون، لەسەر هەمان پرسی بودجە گفتوگۆیان کردووە. سەرچاوەکە گوتی:"بڕیارە ئەم هەفتەیەش درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن بۆ ئەوەی رێکارەکانی بودجە و شایستە داراییەکان روون بکرێنەوە و گفتوگۆکان بەردەوام دەبن".

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئامانجی سەردانەکە گەیشتنە بە ئەنجامێکی روون لەسەر ئەوەی چی بۆ بودجەی ساڵی 2027 دەکرێت و چۆن پشکی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت.

لە بودجەی 2027ـدا داوای چی کراوە؟

20-8-2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوای زیاتر لە مانگێک لە گفتوگۆی چڕ و خەمڵاندنی هەمەلایەنەی داهات و خەرجییەکان، کۆتاییهاتنی پرۆسەی ئامادەکردنی پشکی هەرێمی کوردستانی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی 2027 راگەیاند و پڕۆژەکەی بە هەردوو شێوازی کاخەزی و ئەلیکترۆنی رەوانەی بەغدا کرد.

وەزارەت رایگەیاند: "لەم پڕۆژەیەدا، سەرجەم شایستە داراییەکان، خواستە دەستوورییەکان و پێداویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی جێگیرکراون، لەوانە:

• دابینکردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینانی شارستانی و سەربازی، کەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. 

• دابینکردنی مووچە بۆ خێزانی کەمدەرامەت و هاوتاکردنی موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان لەگەڵ بەغدا. 

•دابینکردنی خەرجییەکانی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان. 

• جێگیرکردنی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ چەندین ساڵ بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوو. 

• هاوتاکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە. 

• هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق و وەرگرتنی سەرجەم شایستە داراییەکانی پێشویان.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە