رووداو دیجیتاڵ
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانی.
عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید شێخ ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ سەرۆک بارزانی نارد.
عەبدوڵڵا موهتەدی لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی دەڵێت: "پرسە و هاوخەمیی خۆمان پێشکەش بە جەنابتان، بنەماڵەی مەرحوومی شێخ عەبدولواحید و هەموو بنەماڵەی گەورەی بارزانی دەکەین و تەندروستی و تەمەنی درێژتان بەئاوات دەخوازین.

