رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک هاوینەهەواری بێخاڵ تەرمی ئەو گەنجەی رواندز دۆزرایەوە کە لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە بێسەروشوێن ببوو.
گەنجەکە ناوی ئیبراهیم ئیسماعیلە و تەمەن 25 ساڵانە، دوو رۆژ لەمەوبەر بۆ مەبەستی راوەماسی چووبووە رووباری کاولۆکان، لەو کاتەوە نەگەڕابووەوە ماڵەوە و بێسەروشوێن بوو.
لە دوێنێوە کەسوکاری و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بۆ دیاریکردنی سۆراخی لە هەوڵدابوون.
رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، پەیوەندیمان پێوەکراوە کە تەرمی گەنجەکە دۆزراوەتەوە و تیمەکانمان دەچن بۆ هێنانەوە و گەیاندنی بە پزیشکی دادی سۆران.
ئەو گوتەبێژە دەشڵێت، تائێستا نازانین گەنجەکە خنکاوە یان بە هۆکارێکی دیکە گیانی لەدەستداوە.



