رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی پیرانشار مەلایەک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026 میدیا ناوخۆییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاند، "شەوی رابردوو لە گوندی چیانەی سەر بە پیرانشار چەند کەسێکی نەناسراو تەقەیان لە پێشنوێژی گوندەکە کردووە و کوشتوویانە."
بە گوێرەی میدیای ئێرانی، مەلا محەممەد نەزهەتی، پێشنوێژی گوندی چیانە دوای گەڕانەوە لە مزگەوت لە حەوشەی ماڵەکەی ویستوویەتی بچێت بۆ رێوڕەسمێکی مەولوود، بەڵام تەقەی لێکراوە و کوژراوە.
سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی، مەلا محەممەد نەزهەتی پشتڕاست کردەوە.
بەگوێرەی سوپای پاسداران، شەوی رابردوو گرووپە جوداخوازەکان هێرشیان کردووەتە سەر مەلا محەممەد نەزهەتی و کوشتوویانە.
سوپای پاسداران دەشڵێت، "مەلا محەممەد نەزهەتی، مێژوویەکی دوور و درێژی هەبووە لەگەڵ رێکخراوی بەسیج."




