کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئیلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئیلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق

کوردستان

باڵیۆزی رووسیا بۆ سەرۆک بارزانی: لە هەموو بارودۆخێکدا سەقامگیریی هەرێمی کوردستانمان بەلاوە گرنگە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

09-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ09-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی رووسیا لە عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی رایگەیاند، وڵاتەکەی لە هەموو بارودۆخێکدا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانی بەلاوە گرنگە.


رۆژی چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی و ماڵئاواییکردنەوە سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو.

بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، باڵیۆزی رووسیا سوپاسی سەرۆک بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە لە ماوەی کارکردنیدا هاوکار و هەماهەنگ بوونە لە سەرخستنی ئەرکەکانیدا. هەروەها پێزانینیشی بۆ هەوڵەکانی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان هەبوو کە رێگەیان نەداوە هەرێمی کوردستان ببێتە بەشێک لەو کێشە و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەکەدا هەیە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە وێستگە گرنگەکانی پەیوەندیی نێوان گەلی کوردستان و رووسیا لە سەدساڵی رابردوودا دا و دەستخۆشی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا رۆڵێکی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا هەبووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری داهاتووی بۆ خواست.

لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا، رۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و گرژییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر داهاتوو و سەقامگیریی سەر عێراق و ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە