رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا کرد. راوێژکارە باڵا سەربازییەکەی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی "بۆ بەردەوامیی هاوکاری و برەودانى زياتر بە هاوبەشیی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دا دووپات کردەوە."
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ جێگری ئەدمیراڵ ئێدوارد ئالگرین، راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه، كه له ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و راوێژكارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هاریکاریی ئەمنی و بەرگریی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، كۆنترۆڵكردنى چه‌ك له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵیى عێراقه‌وه، هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ كران.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی بەریتانیای کرد لە مەشق و راوێژپێدانی سەربازی و ئه‌منى به عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوه‌كانى داعش و مەترسییەکانی تیرۆر کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لای خۆیەوە، جێگری ئەدمیراڵ به‌ڕێز ئالگرین دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها ئامادەیی بەریتانیای بۆ بەردەوامیی هاوکاری و برەودانى زياتر بە هاوبەشیی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دا دووپات کردەوە."
پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دوایین پێشهاته‌كانى رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گرنگيى چارەسه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان، تەوەرێکی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.


