کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی دادگەی فیدراڵیی عێراق

باڵەخانەی دادگەی فیدراڵیی عێراق

کوردستان

دادگەى فیدراڵى تاوتوێى چوار سکاڵا لەبارەى هەرێمى کوردستان دەکات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران


رووداو دیجیتاڵ

دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق چوار سکاڵا تاوتوێ دەکات کە پەیوەندیدارن بە ئەنجوومەنى باڵاى دادوەری، کۆنەبوونەوەى پەرلەمان و پێکنەهێنانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان.


یەکێک لە سکاڵاکان رۆژى دووشەممە 14ى ئەیلوولى 2026، لەلایەن دادگەى باڵاى فیدراڵییەوە تاوتوێ دەکرێت کە لە دژى درێژکردنەوەى ماوەی عەبدولجەبار عەزیز، وەک سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرییە.

نیازى محەممەد، پارێزەرى دۆسیەکە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، بۆ ئەو سکاڵایە پشتیان بە چەند بنەمایەکى یاسایی و دەستووری بەستووە و دەبوو بڕیارى درێژکردنەوەکە لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە واژۆ بکرایە، نەک جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەری.

دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق، لە 20ى ئەیلوول، سێ سکاڵاى دیکە لەبارەى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات.

دوو سکاڵایان لەلایەن عەلى حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتى هەڵوێست لە دژى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پەرلەمان تۆمار کراون.

سکاڵایەکیان لەبارەى پێکنەهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و ئەوى دیکەیان لەسەر سەرۆکى تەمەنى پەرلەمانى کوردستانە و داواى کردووە خولى شەشەمى ئەو پەرلەمانە بە نادەستووری بناسێنێت.

هەمان رۆژ، دادگەى باڵاى فیدراڵى سکاڵایەکى دیکەى رێبوار عەبدولڕەحمان، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى نەوەى نوێ تاوتوێ دەکات کە لە دژى بڕیارەکانى کابینەى ئێستاى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆماری کردووە، بەبیانووى ئەوەى گوایە لە 10ى تەممووزى 2023 ماوەکەى تەواو بووە.

بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست رووداو کەوتوون، حکومەتى هەرێمى کوردستان وەڵامنامەى خۆى لەبارەى ئەو سکاڵایە ئاراستەى دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق کردووە و یەکێک لەو پرسانەى بۆ رەتکردنەوەى سکاڵاکان پشتى پێبەستووە، بڕیارێکى پێشووى دادگەى فیدراڵییە کە لەسەر هەمان پرس تۆمار کراوە و رەتکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە