کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سامی شێخموس حەسۆ ناسراو بە سامی حوزنی

سامی شێخموس حەسۆ ناسراو بە سامی حوزنی

کوردستان

هاونیشتمانییان لە کۆبانێ داوای سزادانی بکوژانی سیپان حوزنی دەکەن

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

11-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد11-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەیەک لە هاونیشتمانییانی دانیشتووی کۆبانێ لە گۆڕەپانی (ژنی ئازاد) گردبوونەوە و خۆپێشاندانیان کرد بۆ سەرکۆنەکردنی شەهیدکردنی سیپان حوزنی و داوای بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەکەن.


شەوی هەینی، لە نێوەندی شاری کۆبانێ دانیشتووانی شارەکە رژانە سەر شەقام و لە گۆڕەپانی (ژنی ئازاد) گردبوونەوە. بەشداربووانی خۆپێشاندانەکە داوای دادپەروەری دەکەن و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن "دەستبەجێ بکەرانی ئەو تاوانە دەستگیربکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێندرێن."

یەکێک لە گەنجە بەشداربووەکانی گردبوونەوەکە بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "ئێمە دادپەروەریمان دەوێ، داوا دەکەین ئەو کەسانەی سیپانیان شەهید کردووە دەستگیر بکرێن، داواکاریی سەرەکیی ئێمە چەسپاندنی دادپەروەرییە بۆ خوێنی شەهید سیپان."

گەنجێکی دیکەی بەشداربووی خۆپێشاندانەکە بە ناوی جەختی لەسەر هەمان داواکاری کردەوە و بە رووداوی گوت: "ئێمە دادپەروەریمان دەوێ. دەمانەوێ ئەوانەی سیپانیان شەهید کردووە بە زووترین کات دەستگیر بکرێن و رادەستی دادگە بکرێن."

سیپان حوزنی، کە شەڕڤانێکی سەر بە لیوای حەسەکە بوو، رۆژی پێنجشەممە تەرمەکەی بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە، ئەمەش کاردانەوە و تووڕەییەکی زۆری لەسەر ئاستی جەماوەری لە رۆژئاوای کوردستان لێکەوتەوە.

لەبارەی رێکارەکانی لێکۆڵینەوەش، سیپان عەلی ئوسو، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆی سووریا رایگەیاند: "لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کردووە و لە ئەنجامدا بەشێک لە تۆمەتبارانی ئەو تاوانە دەستگیر کراون."

سیپان عەلی ئوسو ئاماژەی بەوەش کرد، بەدواداچوونە ئەمنی و هەواڵگرییەکان بەردەوامن تاوەکو سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لە تاوانەکەدا هەبووە دەستگیر بکرێن و ڕادەستی دادگە بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە