رووداو دیجیتاڵ
لە نزیک دەروازەی سنووریی باشماخ دەست بەسەر 6,400 لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی مەریوان دەڵێت، پێنج کەس دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، عەتا نادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری مەریوان رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "لە چوارچێوەی بنبڕکردنی بەقاچاخبردنی سووتەمەنی، لە نزیک دەروازەی سنووری باشماخ لە 24 کاژێردا دەستیان بەسەر ئەو بڕە سووتەمەنییە قاچاخەدا گرتووە.
بەگوتەی عەتا نادر، سووتەمەنییە قاچاخەکە لە چەند کۆگەیک شاراوەتەوە ، کە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بە سەردا گیراوە و 5 کەسیش پەیوەست بە دۆسیەکە دەستگیر کراون.
وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی مەریوان دەڵێ، ئەو کەسانە ویستوویانە سووتەمەنیەکە لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخ بگوازنەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام رێگریان لێ کراوە.
پارێزگای سنە 220 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەروازەی سنووری باشماخ و سەیرانبەن، لەنێوان هەردوولادا کراوەن.



.webp&w=3840&q=75)
