کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان

ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان

کوردستان

قایمقامی پیرانشار: لەمەودوا کۆڵبەران دەتوانن بە کارتی ئەلیکترۆنی سنوورنشینی هاتووچۆ بکەن

سینا سۆما

سینا سۆما

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سینا سۆما
سینا سۆما14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی پیرانشار دەڵێ، کارتی ئەلیکترۆنی سنوورنشینی دەدرێتە کۆڵبەران و ئیدی کۆڵبەران لە چەند شوێنێکی دیاریکراوەوە دەتوانن بە دەروازەی سنووریی تەمەرچیان-حاجی ئۆمەراندا بۆ هاوردەکردنی کەلوپەل هاتووچۆ بکەن.


لوقمان خەسرەوپوور، قایمقامی پیرانشار ئێوارەی یەکشەممە 13ی ئەیلوولی 2026 لە سەردانێکدا بۆ دەروازەی سنووریی تەمەرچیان (دیوی رۆژهەڵاتی دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران) بە میدیای خۆجێیی راگەیاند، تاوەکو ئێستا پێنج هەزار کارتی ئەلیکترۆنی سنوورنشینی بۆ خەڵکی ناوچەکە ئامادە کراون و پرۆسەی دابەشکردنی کارتەکان دەستپێکردووە و لە رۆژی یەکەمدا 800 کارت درایە سنوورنشینان و ئەو کەسانەی کۆڵبەری دەکەن.

بە گوتەی قایمقامی پیرانشار، دوای دابەشکردنی کارتە ئەلیکترۆنییەکان، سنوورنشینان و کۆڵبەران لە چەند شوێنێکی دیاریکراوەوە دەتوانن بە دەروازەی سنووریدا هاتووچۆ بکەن.

خەسرەوپوور ئاماژەی بەوەش کرد، لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکی ئامادەکردنی ژێرخانی پێویستن بۆ ئەم مەبەستە و بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت و بەرپرسانی دەروازەی سنووریی تەمەرچیان و فەرمانگەکانی دیکە، پرۆسەی هاتووچۆی کۆڵبەران بە رێرەوی جیاواز و بە کارتی ئەلیکترۆنی سنوورنشینی دەستپێدەکات.

چوارشەممە رابردوو، بە ئامادەبوونی لوقمان خەسرەوپوور، قایمقامی پیرانشار؛ مەهدی حەداد، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری ئەمنی و چەندین بەرپرسی دیکەی پارێزگای ورمێ، پرۆسەی دروستکردنی بازارچەی سنووریی تەمەرچیان-حاجی ئۆمەران لە نزیک دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران دەستپێکرد.

مەهدی حەداد رایگەیاند، بڕیار دراوە بە هاوئاهەنگی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، لە هەردوو دیوی سنوورەکەدا شوێنێکی تایبەت بۆ کڕین و فڕۆشتن، بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ببێتە زەوینەیەکی باش و لەبار بۆ بەرفراوانکردنی چالاکییە ئابوورییەکان و رێکخستنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە