کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەولێری پایتەخت. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

هەولێری پایتەخت. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کوردستان

داڕشتنی ستراتیژییەتی نیشتمانیی گەشتوگوزاریی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەولێر تاوتوێ دەکرێ

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

14-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد14-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو  دیجیتاڵ

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر، داڕشتنی ستراتیژییەتی نیشتمانیی گەشتوگوزاریی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێ.


عەلی یاسین، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، رۆژی دووشەممە، 14ی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو، 19ی مانگ، لە شاری هەولێر دووەمین وۆرکشۆپی تایبەت بە داڕشتنی ستراتیژییەتی نیشتمانیی گەشتوگوزار بەڕێوەدەچێ.

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ئاماژەی بەوە کرد، یەکەم وۆرکشۆپ لە بەغدا بەڕێوەچوو و ئەمەش دەبێتە دووەمین وۆرکشۆپ، کە سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری عێراق، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە تێیدا بەشدار دەبن.

بەگوتەی عەلی یاسین، "دیدگاکە پشت بە وەبەرهێنان لە توانا گەشتیارییەکانی عێراق دەبەستێت، کە میراتی شارستانی، کولتووری، ئایینی و ژینگەیی لەخۆدەگرێ، ئەمەش لە رێگەی پەرەپێدانی ژینگەی یاسادانان و رێکخستن، پتەوکردنی وەبەرهێنانی گەشتیاری و نوێکردنەوەی پێکهاتەی دامەزراوەیی کەرتەکەوە دەبێت".

عەلی یاسین گوتیشی: "ستراتیژییەتەکە جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان لە پۆلێنکردنی دامەزراوە گەشتیارییەکان، فراوانکردنی هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت، گەشەپێدانی گەشتیاریی ژینگەیی و لادێی، هەروەها بەشداریکردنی کۆمەڵگە خۆجێیەکان لە پشتگیریکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و رەخساندنی هەلی کار دەکاتەوە".

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە