کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد ئەمین ، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان

محەممەد ئەمین ، نوێنەرى جوتیارانى سەرگەڕان

کوردستان

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە سزادانى دەدات

هەستیار قادر

هەستیار قادر

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

 رووداو دیجیتاڵ 

محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان لە دادگای پێداچوونەوە تانە لە بڕیارێکی دادگای کەرکووک دەدات کە بەهۆیەوە و لەسەر سکاڵای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک، سزای پێبژاردن درا.

ئەو هەنگاوەی جووتیارە کوردە، دوای ئەوە هات کە لە 23ی ئابدا، لەسەر سکاڵای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووک و سەربازێکی عێراقی، دادگای کەرکووک بەتۆمەتی هێرشکردنە سەریان بە دوو ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپاند، لەکاتێکدا محەممەد ئەمین لە هەمان دادگە سکاڵای لە دژیان تۆمار کردبوو بەتۆمەتی "رێگری لە کێڵانی زەوییەکەی و هێرشکردنەسەری لەلایەن سەربازەکەوە".

محەممەد ئەمین بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چاوەڕێی تەواوکردنی سکاڵانامەکەین بۆ ئەوەی پێشکێشی دادگای کەرکووکی بکەین و دواتر رەوانەی دادگای پێداچوونەوەی بەغدا بکرێت".

ئەو دۆسیەیە تایبەتە بەو گرژییەی لە 17ی شوبات لە سەرگەڕان روویدا، کاتێک سوپا رێگەی نەدا محەممەد ئەمین زەوییەکەی بکێڵێت کە لەگەڵ عەرەبی هاوردە کێشەی لەسەر دروستبووە.

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان رایگەیاند، تاوەکو 23ی ئەیلوول کاتیان لەبەردەستە بۆ ئەوەی تانە لە بڕیارەکەی دادگە بدەن و تێیدا تانە لەوە دەدەن کە بڕیاری دادگەکە بەرامبەریان "نادادپەروەرانە" بووە.

12 دانیشتنی دادگە لەبارەی ئەو سکاڵایانەی جووتیارە کوردەکە و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە دژی یەکدی لە هەردوو دادگای دووبز و کەرکووک کران.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە