کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق

کوردستان

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق بۆ نێچیرڤان بارزانی: بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەڕوانین

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە. باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتەکەی "به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له‌ ئاسايش و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت."

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15-09-2026 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

له‌ دیدارێكدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا "پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستانیان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کرد." نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ رۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هاوکاریی سەربازی و مرۆیی و په‌ره‌پێدان و بواری شوێنه‌واردا دووپات کردەوە."

لای خۆیەوە، باڵیۆزی ئیتاڵیا "جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و بەردەوامیی هاريکاریی هاوبەشى نێوانيان کردەوە،" ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە.

هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، "ئيتاڵيا به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له‌ ئاسايش و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت و له‌ پشتگيريكردنيان به‌رده‌وام ده‌بێت."

بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، لەگەڵ دوایین پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه‌ بوو کە تۆماسۆ سانسۆنێ، كۆنسووڵی گشتیی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ی بوو.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە