کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

کۆبوونەوەی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان

کوردستان

وەزیری دارایی: لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتووینەتە رێککەوتن

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

15-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین15-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێ، سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی یاسای بودجەی 2027ـی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و داتاکانی سەرژمێریی گشتی، هەروەها داوا دەکات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق لە خەرجیی کرداری دەربهێندرێ.


رۆژی سێشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2026، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا دوایین بەرەوپێشچوونەکانی ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتی دارایی چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دیاریکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و دوایین داتاکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، باسی لەوەشکرد:"مسۆگەرکردنی مووچەی مووچەخۆران لە پێشینەی کارەکانمانە و دەمانەوێ حکومەتی فیدراڵ هەمان مامەڵەی مووچەخۆرانی عێراق لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات، بە جۆرێک مووچە بە تەواوی لە خەرجیی کرداری جیابکرێتەوە".

وەزیری دارایی باسی لە هاوئاهەنگییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و رایگەیاند، هەوڵی تەواو دراوە سەرجەم ئەو پاساوانە بنبڕ بکرێن کە لە ساڵانی رابردوودا لەسەر لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە، داهاتی ناوخۆ و پرۆسەی وردبینی هەبوون.

سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان، وەزیری دارایی گوتی:"لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا گەیشتووینەتە رێککەوتن تاوەکو لە نزیکترین کاتدا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بکەوێتە کار، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکات بۆ خستنە واری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەجۆرێک سەرجەم ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانان و کۆمپانیاکان لاببرێن، لەوانە نەمانی بازگەکان، دابینکردنی دۆلار بە نرخی فەرمیی بانکی ناوەندی و چارەسەرکردنی کێشەی باج".

لای خۆیەوە، هۆڵی ڤێر، کۆنسووڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ روونکردنەوە و خستنەڕووی داتا و زانیارییەکان بە شێوەیەکی شەفاف لەلایەن وەزیری داراییەوە. کۆنسووڵی بەریتانیا بە پێویستی زانی سەرجەم فراکسیۆن و لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بن بۆ مسۆگەرکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە