کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی شاری کەرکووک

پەیکەری پێشمەرگە لە دەروازەی شاری کەرکووک

کوردستان

کەرکووک...بۆمبێکی کۆنی داعش بە هەمەڕێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک، بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی داعش بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێک بە پلەی رائید بریندار بوو.

رۆژی چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نزیک کاژێر 12:30ـی شەو بۆمبێکی چێندراوی کۆنی داعش لە شاخی غەرە لە قەزای دووبز، کە شوێنێکی سنوورییە و دەکەوێتە نزیک قەرەچووخ، بە ئەفسەرێک و سێ سەربازدا تەقیوەتەوە."

سەبارەت بە تەندروستیی بریندارەکە، عامر شوانی دەڵێ: "ئەفسەرەکە پلەکەی رائیدە و لە رووداوەکەدا بریندار بووە، چارەسەری پزیشکیی وەرگرتووە و ئێستا تەندروستیی جێگیرە."

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئەفسەر و سەربازانە سەر بە فەوجی 3ـی لیوای 32ـی فیرقەی 8ـی سوپای عێراق بوون و لە کاتی تێپەڕبوونیان بە ناوچەکەدا، لە نێو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری هەمەڕدا بوون.

رووداوەکە کاژێر 12:30ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە و لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی فەوجی سێی لیوای 32ی سوپای عێراقیدا بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە.
 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە