کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

پێنجوێن؛ جووتیاران دژی هاوردەکردنی تەماتە خۆپێشاندانیان کرد

سازگار سەڵاح

سازگار سەڵاح

16-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سازگار سەڵاح
سازگار سەڵاح16-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

سەدان جووتیاری قەزای پێنجوێن، رۆژی دووشەممە 16-09-2026، وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هاوردەکردنی تەماتە، رێگەی سەرەکیی پێنجوێن - باشماخیان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخست و دەڵێن، هاوردەکردنی تەماتە لەکاتێکدا کە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیانە، رەنجی ئەمساڵیان بەفیڕۆ دەدات.


گردبوونەوەکە زیاتر لە 7 کاژێری خایاند. جووتیاران نیگەرانن لەوەی نەتوانن بەرهەمەکانیان ساخ بکەنەوە.

بەشدار جەبار، جووتیارێکی ناڕازییە و بە رووداوی گوت: "پێیان گوتووین کە تەماتە هاوردە کراوە. چەند کەسێکی کەم ئەو کارە دەکەن. ئێمە جگە لە هەرێمی کوردستان، دەتوانین تەماتە بۆ هەموو عێراق دابین بکەین."

زانا حەمەعەلی، جووتیارێکی دیکەیە و دەڵێت: "ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین. بەڵێنیان پێداوین و هیوادارین کێشەکەمان چارەسەر بکرێت."

دوای چەند کاژێرێک لە خۆپێشاندان، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک گەیشتە لای جووتیاران و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی پێدان.

هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک بە رووداوی راگەیاند: "ئێمە پەیامی جووتیارانمان گەیاندووەتە لایەنی پەیوەندیدار. ئەوانیش بەڵێنیان پێداوین کە بە هەموو شێوەیەک هاوکار دەبن و داواکاریی جووتیاران بە رەوا دەزانن."

تەنیا لە یەک رۆژدا، لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی پێنجوێن زیاتر لە پێنج هەزار تۆن تەماتە بەرهەم دێت، بەڵام جووتیاران لە ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان نیگەرانن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە