کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە

کوردستان

جەميل بایك: ئەگەر سەردانی ئۆجەلان نەکەین پرۆسەی چارەسەری بەباشی بەڕێوەناچێ

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

18-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ18-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) پەیوەست بە پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند، بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستە نوێنەرانی کەجەکە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەن لە زیندانی ئیمراڵی.


جەمیل بایک، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی (نووچە تی ڤی) ئاماژەی بەوە کرد، ئەو یاسایەی لە پەرلەمانی تورکیا دەرچووە بە تەواوی داواکارییەکانیان وەڵام ناداتەوە و ئامانجی سەرەکیی دەوڵەت لێی چەککردنی پەکەکەیە، بەڵام سەرەڕای کەموکوڕییەکان وەک بنەمایەک سەیر دەکرێت.

هاوسەرۆکی کەجەکە ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە رێگەی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانەوە (دەم پارتی)یەوە و گوتی: دەبێ رێگە بە رۆژنامەڤان، راوێژکار و نوێنەرانی کەجەکە بدرێت سەردانی ئیمراڵی بکەن تاوەکو راستەوخۆ لەگەڵ ئۆجەلان کۆببنەوە، چونکە بەبێ ئەمە پرۆسەکە بە دروستی بەرەو پێش ناچێت.

بایك هەروەها رایگەیاند، ئەوان مەبەستیان هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی تورکیا نییە، بەڵکو داوای جێگیرکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد، ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان و دابینکردنی مەرجەکانی ئازادیی ئۆجەلان دەکەن بۆ چەکدانان.

ئەم داواکارییەی کەجەکە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە پرسی دروستکردنی یەکەیەکی نیشتەجێی تایبەت بە ئۆجەلان لە دوورگەی ئیمراڵی بووەتە رۆژەڤی تورکیا. 

محەممەد ئوچوم، راوێژکاری باڵای سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، ئەو جێگەیە بۆ ئەوەیە تاوەکو ئۆجەلان لە چوارچێوەی لیژنەی ستراتیژی و چەکدانانی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری رۆڵی خۆی بگێڕێت.

 لەو بارەیەوە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپەش رایگەیاند، "ئەو ماڵە بۆ ئەوە دروستکرا تاوەکو بتوانێت دیداری تێدا بکات و پەیامەکانی بگەیێنێت."

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) وەک چوارچێوەیەکی رێکخراوەیی کار دەکات کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و چەندین رێکخراوی دیکەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نزیک لەو ئاراستەیە لەخۆدەگرێت. 

لەم ساڵانەی دواییدا لە رێگەی نێوەندگیریی شاندە سیاسییەکان و پەرلەمانتارانەوە پەیام لە نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بزووتنەوەکەدا گۆڕدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە