رووداو دیجیتاڵ
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رەخنە لە مەزڵووم عەبدی دەگرێ لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا و دەڵێ، دەبوو ئەو پۆستەی قبووڵ نەکردایە.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە، لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی نووچە تیڤی باسی لە دۆخی رۆژئاوای کوردستان و سووریا کرد.
لەبارەی رەخنەکان لەسەر مەزڵووم عەبدی لە بەرامبەر بوون بە راوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا، جەمیل بایک گوتی: "مەزڵووم عەبدی رایگەیاندبوو کە هیچ پۆستێک وەرناگرێ و لەنێو گەلەکەیدا دەبێت. ئەم لێدوانەی لەجێی خۆیدا بوو. بەڵام بەم دواییە بووە راوێژکاری ئەحمەد شەرع."
جەمیل بایک گوتی: "ئەو رەخنانەی ئێستا هەن لەجێی خۆیاندان. ئێمەش رەخنە دەگرین، چونکە دەبوو قبووڵی نەکردایە."
بەپێی مەرسوومێکی کۆماری ژمارە 164 لە رۆژی 27ـی ئابی 2026، کە ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە واژۆی کردووە، مستەفا خەلیل عەبدی (مەزڵووم عەبدی) بە راوێژکار لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دامەزرا.
مەزڵووم عەبدی لە دەستپێکی دامەزراندنی هەسەدە لە ساڵی 2015ەوە تاوەکو هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە لە 25ی ئاب، فەرماندەی هەسەدە بوو.

.webp&w=3840&q=75)
