کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کۆنسووڵی فەرەنسا بۆ نێچیرڤان بارزانی: پاریس پابەندە بە برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی نوێی فەرەنسا کرد و جەختی لە ئامادەیی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی کارەکانی کردەوە؛ کۆنسووڵی فەرەنساش دەڵێت، وڵاتەکەی پابەندە بە برەودان بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر.


بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆز ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ کونسوڵی نوێ خواست و پێی راگەیاند: "ئامادەیی تەواوی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی کارەکانت دووپاتدەکەینەوە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوکات "سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان بۆ مێژووی پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسا بۆ گەلی کوردستان" دووپاتکردەوە.

لەلای خۆیەوە، ئیمانوێل مینیۆ، کۆنسووڵی گشتیی نوێی فەرەنسا خۆشحاڵیی خۆی بەدەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و گوتی: "فەرەنسا پابەندە و خواستی هەیە بۆ برەودان بە پەیوەندییە لەمێژینەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا."

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، "پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون."

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە