رووداو دیجیتاڵ
دوای هەفتەیەک لە بێسەروشوێنبوونی، شوانێکی خەڵکی بێتووشی سەردەشت لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان تەرمەکەی دۆزرایەوە.
رۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلوولی 2026، هاونیشتمانییەک لە گوندی بێتووش بە رووداوی راگەیاند: "تەرمی ئەو شوانە دۆزرایەوە کە یەک هەفتە بوو بێسەروشوێن ببوو."
هاونیشتمانییەکە گوتی: "یەکشەممەی رابردوو هاونیشتمانییەک بە ناوی برایم مەحموودی خەڵکی گوندی بێتووشی سەردەشت کە شوان بوو، لە گوندی گوڵینێ دیار نەما."
هاونیشتمانییەکە گوتیشی: "دوای گەڕانێکی زۆر لە لایەن خەڵک و تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتنی سەردەشتەوە ئەمڕۆ تەرمی برایم مەحموودی لە دامێنی چیایەک دۆزرایەوە."
بە گوێرەی زانیارییەکان، برایم مەحموودی لە شاخێک هەڵدێردڕاوە.


.jpg&w=3840&q=75)