کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

خورمای قەرەنفلیی مەندەلی؛ کیلۆی بە 40 هەزار دینارە و ساڵانە تەنیا 5 تۆنی لێ بەرهەم دێت

هونەر حەمید

هونەر حەمید

21-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید21-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

خورمای "قەرەنفلی" لە شارۆچکەی مەندەلی، نەک تەنیا بە تامی تایبەت و رەنگە جیاوازەکەی، بەڵکو بە دەگمەنییەکەشی ناسراوە. ساڵانە تەنیا نزیکەی 5 تۆنی لێ بەرهەم دێت و لە فێستیڤاڵێکی خورما لە دیالە، بە 40 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک، گرانترین جۆری خورما بوو.


قەیس سادق، جووتیارێکی کوردی خەڵکی مەندەلییە و یەکێکە لە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە. بە رووداو دەڵێت، "ئەمە خورمایەکی تایبەتە بە مەندەلی و زۆربەی جۆرە رەسەنەکان هیی کوردن، وەک ئیسماعیل قادری، خاتوونی، میرحاج و قەرەنفلی. خورمای قەرەنفلی زۆر باشە، بەڵام ژمارەی دارەکانی زۆر کەمن و نرخەکەشی گرانە، تەنیا لە ناوچە کوردییەکانی مەندەلی هەیە."

پارێزگای دیالە خاوەنی نزیکەی 2 ملیۆن دارخورمایە و ئەمساڵ 150 هەزار تۆن بەرهەمی هەبووە، بەڵام سەرەڕای زۆریی بەرهەم، هیچ جۆرێکی خورمای دیالە نەیتوانیوە لە نرخدا کێبڕکێی ئەو 5 تۆنە دەگمەنەی قەرەنفلیی مەندەلی بکات.

موهەند نەجەف، جێگری پارێزگاری دیالە بە رووداوی رایگەیاند، "لەم دواییانەدا پارێزگەی دیالە کشتوکاڵی بەرەو ئاراستەیەکی رێکخراو بردووە، بەتایبەتیش چاندنی خورما لە رووبەری زۆر و جۆری جیاوازدا."

لە فێستیڤاڵەکەدا کە 50 جووتیار بەرهەمەکانیان نمایش کردبوو، سەردانیکەران سەرسامیی خۆیان بە بەرهەمە کوردییەکان نیشان دا.

گوڵاڵە زەنگەنە، یەکێک لە سەردانیکەران، بە رووداوی گوت، "خۆشحاڵم ئەمڕۆ سەردانی ئەم فێستیڤاڵەم کردووە. زۆربەی ئەو بەرهەمانەی کوردین لێرە کوالیتییان بەرزە و نرخیشیان بەرزە."

خورمای قەرەنفلیی مەندەلی لە فێستیڤاڵەکەدا بووە سەکۆیەک بۆ دەرخستنی تایبەتمەندیی ئەو ناوچە کوردستانییەی کە سەرەڕای ساڵانێک لە پەراوێزخستن، هێشتا خاوەنی بەرهەmi دەگمەن و ناوازەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە