کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کوردستان

کەرکووک.. ئەم ساڵ زیاتر لە 1000 قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە چوونەتە خوێندنی کوردی

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

23-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد23-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە 1000 قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە چوونەتە خوێندنی کوردی و گوتیشی، 100 قوتابخانەیان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و 40یان مەترسیی رووخانیان لەسەرە.


کامەران عەلی، رۆژی چوارشەممە، 23-9-2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1000 قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە هاتوونەتە خوێندنی کوردی و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەکە بگاتە 1500 قوتابی."

بە گوتەی کامەران عەلی، پار 1200 قوتابی لە خوێندنی عەرەبییەوە خۆیان گواستبووەوە بۆ خوێندنی کوردی.

سەبارەت بە قوتابییە نوێ وەرگیراوەکانی پۆلی یەکی بنەڕەتی لە خوێندنی کوردی، کامەران عەلی گوتی: "نزیکەی 10 هەزار قوتابیی پۆلی یەکی بنەڕەتی تۆمار کراون."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ساڵ 1,200,000 کتێبیان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەدەست گەیشتووە و کێشەی کتێبیان نییە.

8500 فەرمانبەر و مامۆستا لەگەڵ زیاتر لە 100 هەزار قوتابی لە 562 قوتابخانەی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک هەن. بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئەوەشی نەشاردەوە کە کێشەی باڵەخانەی قوتابخانەیان هەیە و گلەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق کرد کە هاوکارییان ناکات و گوتی: "100 قوتابخانەی خوێندنی کوردی پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، 40یان مەترسیی رووخانیان لەسەرە و لە 30 قوتابخانەشدا سێ دەوام دەکرێت."

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە