رووداو دیجیتاڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەگەڵ گەیشتنی بڕیاری فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی "لەجێدانان" دەستبەجێ پرۆسەکە بۆ هەزار کەس دەستپێدەکەن. د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دەستپێکردنەوەی دامەزراندنی بە شێوازی لەجێدانان داوە، بەڵام هێشتا نووسراوە فەرمییەکەمان بەدەست نەگەیشتووە و لەگەڵ گەیشتنیدا، رێکارەکان دەستپێدەکەین." سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی گوتی: "ژمارەیان هەزار کەسە؛ لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکەشدا، بە میکانیزمێکی داڕێژراو و بەپێی چەند رێکارێکی کارگێڕیی دیاریکراو دامەزراندنیان بۆ دەکرێت." بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پرۆسەی پێشکەشکردن لە رێگەی سیستمێکی تایبەتەوە دەبێت و پشت بە بنەمای "خاڵبەندی" دەبەستێت، تاوەکو بەپێی مەرج و رێنماییەکان شایستەترین کەسەکان بۆ شوێنی ئەو فەرمانبەرانە دابنرێن، کە بەهۆی خانەنشینبوون یان دەستلەکارکێشانەوە لە شوێنەکانیان نەماون.
کوردستان23-09-2026کەسوکاری منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە دهۆک: قوتابخانەکان منداڵەکانمان وەرناگرن