کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەربازگەی باشیک (زێلکان)- موسڵ

سەربازگەی باشیک (زێلکان)- موسڵ

کوردستان

جێگری پارێزگاری نەینەوا: سەربازگەی باشیک بە دۆسیەی شنگالەوە گرێدراوە

گەشاو خالید

گەشاو خالید

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید
گەشاو خالید26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

عێراق و تورکیا لەبارەی سەربازگەی باشیک (زێلکان) گفتوگۆیان کردووە. جێگری پارێزگاری نەینەوا دەڵێت: "رادەستکردنی سەربازگەکە بە حکومەتی فیدراڵی بە هێزەکانی نێو شنگالەوە گرێ دراوە." 


غەزوان داودی، جێگری پارێزگاری نەینەوا، رۆژی شەممە (26ی ئەیلوولی 2026)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "رێککەوتنی تایبەت بە رادەستکردنی ئەو سەربازگەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە نێوان عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هاتووەتە ئاراوە."

جێگری پارێزگاری نەینەوا گوتی: "رادەستکردنی سەربازگەی باشیک - زێلکان بە لایەنی عێراقی بە چارەنووسی هێزەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال (یەژەشە)ەوە گرێ دراوە. تاوەکو ئەو هێزانە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق تێکەڵ نەکرێن، سەربازگەکە رادەست ناکرێ."

بەپێی راگەیێندراوە هاوبەشەکەی عێراق و تورکیا رۆژی چوارشەممە(23ـی ئەیلوولی2026)، رادەستکردنەوەی سەربازگەکە هاوکات دەبێت لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی عێراق لە هەنگاوە ئەمنییەکانیدا بەدەستی هێناوە. 

پرۆسەکە بە شێوەیەکی پلەبەندی و بەپێی خشتەیەکی زەمەنیی رێککەوتوولەسەر ئەنجام دەدرێ.

سەربازگەی باشیک (زێلکان) دەکەوێتە باکووری شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا و لە ساڵی 2015ەوە هێزەکانی تورکیای تێدا نیشتەجێن. 

سەربازگەی باشیک لە کاتی شەڕی داعشدا وەک بنکەیەکی راهێنان بۆ هێزەکانی پارێزگای نەینەوا (وەک هێزەکانی حەشدی نیشتمانی) بەکار‌هات. 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە