کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان . وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

باڵەخانەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان . وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

کوردستان

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچەی زیندانییانی سیاسی دەچێتە بەغدا

ژینەر ستار

ژینەر ستار

26-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار26-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی وەزارەتی شەهیدان بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییانی سیاسی بۆ سەر دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.


رۆژی شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026، ئەحمەد مام رەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی لەوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و زنجیرەیەک کۆبوونەوە دەکات."

سەبارەت بەئامانجی سەردانەکە ئەحمەد مام رەسووڵ گوتی: "ئامانجەکە گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستانە بۆ سەر دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق، ئەمەش بەمەبەستی هاوتاکردنی مووچەکانیان."

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، شاندەکە بەسەرۆکایەتیی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دەستەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراق کۆببێتەوە.

ئامانجێکی دیکەی شاندەکە هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانە لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان لەعێراق.

مووچەی زیندانییانی سیاسی لەهەرێمی کوردستان 500 هەزار دینارە، بەڵام ئەگەر دۆسیەکانیان بچێتە سەر بەغدا، مووچەیان دەبێتە ملیۆنێک و 200 هەزار دینار و سەرجەم ئەو ماف و ئیمتیازاتانە دەیانگرێتەوە کە زیندانییانی سیاسیی عێراق هەیانە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە