رووداو دیجیتاڵ پاسێک لەرێگەی کرماشان - تاران و بەدیاریکراوی لە 30 کیلۆمەتریی جووتسایدی هەمەدان - ساوە وەرگەڕا، لەئەنجام دا 11 کەس گیانیان لەدەست دا و 24 کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە. حەمید ئەبرەهدەری، بەڕێوەبەری سەنتەری رووداو و فریاگوزاریی پزیشکیی ساوە رایگەیاند: "رووداوەکە کاژێر 4:48 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 26ـی ئەیلوولی 2026 روویداوە، کاتێک پاسەکە لەکرماشانەوە بەرەو تاران لەرێگە دا بووە." بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکانی ناوچەکە کراون. تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی وەرگەڕانی پاسەکە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە رانەگەیێندراوە و لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە بەردەوامن.