کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

کەسوکاری گەنجە کوژراوەکەی پردێ سکاڵایان تۆمار کرد؛ گەنجێکی دیکە بێسەرشوێنە

هەردی محەممەد

هەردی محەممەد

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق

پەیامنێری رووداوە لە كەركووك. بەشداربووە لە رووماڵكردنی رووداوە گەرمەكانی پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی دیكە. 

هەردی محەممەد
هەردی محەممەد28-09-2026

پەیامنێری رووداوە لە كەركووك. بەشداربووە لە رووماڵكردنی رووداوە گەرمەكانی پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی دیكە. 

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ

دوای رووداوی تەقەکردن لە شارۆچکەی پردێ کە تێیدا گەنجێک گیانی لەدەستدا، کەسوکاری گەنجە کوژراوەکە سکاڵای یاساییان لەسەر ئەو هێزە ئەمنییە تۆمار کرد کە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە.
 هاوکات، کوڕی خاوەنی کۆگاکەش کە تەمەنی 17 ساڵە، بێسەرشوێنە و چارەنووسی نادیارە.


رۆژێک دوای رووبەڕووبوونەوەکە، شوێنەواری فیشەک و پێکدادانەکان بەسەر کۆگاکەوە دیارە. ئەنەس نەوزاد،  هاوڕێی موراد کە لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستدا و خۆی شایەتحاڵ بووە، باس لە چرکە ساتی رووداوەکە دەکات و دەڵێت: "لەناکاو بینیم هەمەرەکان هاتنە خوارەوە، سەربازەکان لەگەڵ من هاتنە ژوورەوە، هاواریان کرد و چەکیان لێ راکێشاین و گوتیان چۆک دادەن. دواتر بووە شەڕە تەقە، منیش خۆم شاردەوە و بینیم ئەو کوڕە خوێنی لێ دەڕۆیشت و کەف لە دەمی دەهات."

کەسوکاری موراد، لە کاتێکدا خەریکی پرسەکەی بوون، سکاڵای یاساییان تۆمار کرد. زانا ئەنوەر، باوکی موراد، دەپرسێت:  "چۆن دەبێت هێزێکی گەورە بە چەکی بیکەیسی و دۆشکەوە تەقە لە خەڵک بکات؟"

خاڵەکانی مورادیش داوایان کرد "بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکە پڕ بکرێتەوە."

لەلایەکی دیکەوە، محەممەدی کوڕی خاوەن کۆگاکە کە تەمەنی 17 ساڵە، لەدوای رووداوەکەوە بێسەرشوێنە. سوعاد عەلی،  نەنکی محەممەد، بە پەرۆشەوە دەڵێت: "جزدانێکی خوێناوییان داوەتە دەست باوکی، بەڵام نە تەرمی دیارە تاوەکو بڵێین کوژراوە و نە پێمان دەڵێن لە کوێیە. کوڕەکەمان دیار نییە."

بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆرەوە بۆ سەر ئامانجێک ئەنجامدراوە کە ماوەیەک بووە لە نزیک پردێ خۆیان حەشارداوە و چاودێریی جموجۆڵەکانیان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە