کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی کۆڕەک تێلیکۆم

لۆگۆی کۆڕەک تێلیکۆم

کوردستان

کۆڕەک تیلیکۆم: دادگە بڕیارەکەی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی هەڵوەشاندەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رایدەگەیێنێت، دادگەی بەرایی رەسافە لە بەغدا بڕیارێکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراقی (CMC) هەڵوەشاندەوە، کە بە شێوەیەکی تاکلایەنە گرێبەستی یەکلاکردنەوەی دارایی لەگەڵ کۆمپانیاکە هەڵپەساردبوو؛ دادگە بڕیاری داوە بە کارکردنەوەی دەستبەجێ بە گرێبەستەکە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە راگەیێندراوێکدا بە ناونیشانی "دادپەروەری سەردەکەوێت رایگەیاند: "دوای ئەوەی لە 2ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا دەستەی گەیاندنی عێراق بە تاکلایەنە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یەکلاییکردنەوەی دارایی (تەسویەی مالی) نێوانیانی دا، کۆمپانیاکە پەنای بردە بەر دادگە و ئەمڕۆش دادگەی بەرایی رەسافە بە فەرمی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی دەستەکەی دەرکرد."

بەپێی بڕیارەکەی دادگە، پێویستە دەستبەجێ کارکردن بە گرێبەستی یەکلاکردنەوەی دارایی نێوان هەردوولا، کە لە 23ـی ئەیلوولی 2025 واژۆ کرابوو، دەستپێبکاتەوە.

کۆڕەک تیلیکۆم وێڕای پێشوازیکردن لە بڕیارەکە، رایدەگەیێنێت: "لەسەر بنەمای باوەڕبوونمان بە سەروەریی یاسا و دادگە پەنامان بۆ یاسا برد کە بە تەنیا رێگەی پاراستنی مافەکانی دەزانین." هاوکات سوپاسی بەشداربووانی دەکات "بۆ خۆڕاگرییان لە بەرامبەر ئەو گوشارانەی لە ماوەی رابردوودا دروستکرابوون" و دڵنیایی پێدان کە بەرگری لە مافەکانیان دەکات.

کۆمپانیاکە داواش لە دەستەی گەیاندنی عێراق دەکات: "لاپەڕەیەکی نوێ دوور لە دروستکردنی کۆسپ و ناکۆکی بکرێتەوە، تاوەکو پێکەوە لەسەر بنەمای یاسا خزمەتی بەشداربووان و کەرتی پەیوەندییەکان بکەن، دوور لە هەر رێوشوێنێکی ستەمکارانە کە لە بەرژەوەندیی گشتیدا نییە."

ئەم سەرکەوتنە یاساییەی کۆڕەک لە کاتێکدایە، پێشتر دەستەی گەیاندنی عێراق هەڕەشەی کردبوو کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا سەرجەم بەدالەکانی کۆڕەک بکوژێنێتەوە و داوای لە هاوبەشانی کردبوو ژمارەی کۆمپانیاکانی دیکەی گەیاندن وەکو جێگرەوەی کۆرەک بۆ ئەکاونتەکانیان زیاد بکەن.

لەو بارەیەوە پێشتر ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رووداو گوتبووی: "دەستەی گەیاندنی عێراق ناتوانێت لە کوردستان کۆڕەک بکوژێنێتەوە، کۆڕەک کۆمپانیایەکی کوردستانییە و بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکات، کەسیش ناتوانێت لە کوردستان کۆمپانیایەک دابخات بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتەکەمان؛ چونکە سیستمی عێراق فیدراڵییە نەک دیکتاتۆری."

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە