کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی گردبوونەوەکە.

وێنەیەکی گردبوونەوەکە.

کوردستان

'سفرەمان خاڵییە'؛ خانەنشینانی سنە و کرماشان گردبوونەوە

ژیلا ئەسعەد

ژیلا ئەسعەد

28-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد28-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

رووداو دیجیتاڵ 

بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک، خانەنشینانی کەرتی گواستنەوە و گەیاندن (موخابەرات) لە هەردوو پارێزگای سنە و کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دژی خراپیی دۆخی بژێوی و پشتگوێخستنی داواکارییەکانیان دەربڕی.


ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026، خانەنشینانی کەرتی پەیوەندییەکان لە بەردەم فەرمانگەکانی موخابەرات لە شارەکانی سنە و کرماشان دەستیان بە خۆپێشاندان کرد؛ ئەوان داوا دەکەن بەپێی رێژەی هەڵاوسان مووچەکانیان هاوتا و زیاد بکرێت، بیمەی تەندروستی و کێشەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە گوتنەوەی درووشمی "بەڵێن و پەیمان بەسە، سفرەمان خاڵییە!" تووڕەیی خۆیان لە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومەت و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان پێشاندا و جەختیان کردەوە، تاوەکو داواکارییە سەرەتایی و مافە یاساییەکانیان دابین نەکرێت، لە شەقام ناکشێنەوە.

هاوکات لەگەڵ شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەندین شاری دیکەی ئێرانیش، خانەنشینانی کەرتە جیاوازەکان بەهۆی قەیرانی ئابووری، کەمیی مووچە و دانەبەزینی گرانیی بازاڕ، گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاوشێوەیان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون
کوردستان19-11-2026

شوێنەواری عەفرین: هەر 36 گردە شوێنەوارییەکەمان وێرانکراون

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران
کوردستان19-11-2026

55 کۆچبەری ئەفغانی لەناو بارهەڵگرێکدا لە ئامەد دەستگیرکران

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران
کوردستان19-11-2026

سەرجەم دەستبەسەرکراوانی هەڤبەندی لە ئامەد ئازاد کران

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە