رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای مەزگێردی سەر بە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان، ئاگر لە گەوڕێک کەوتەوە و لە ئەنجامدا 200 سەر بزن مرداربوونەوە.
رووداوەکە ئەمڕۆ هەینی، 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە گوندی گۆرجانی سەر بە قەزای مەزگێردی دێرسم رووی دا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگر لە گەوڕێک کەوتووەتەوە کە ئاژەڵی بچووکی تێدا بەخێودەکرێت.
بڵێسەی ئاگر بە تەواوی گەوڕەکەدا بڵاوبووەوە و لە ئەنجامدا 200 سەر بزن مرداربوونەوە.
لێکۆڵینەوە لە بارەی رووداوەکە دەستی پێکردووە.

.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)