رووداو دیجیتاڵ
بارانبارین و با لە 12 کاژێری رابردوودا بەشێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستانی گرتەوە. بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، زۆرترین بڕی باران لە سنووری پارێزگای دهۆک و دەڤەری بارزان باریووە کە 10 ملمـی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی کە شەوی سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاویکردەوە، لە هەولێر کەمترین بڕی باران باریووە و لە سلێمانی و چەمچەماڵیش تەنیا بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ بووە.
هاوکات لەگەڵ بارانبارینەکەدا، لە چەند ناوچەیەک بای بەهێز هەڵیکردووە و بەرزترین خێرایی با لە سنووری بارزان تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 67 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمشەو بارانبارینی پچڕپچڕ و هەورەبرووسکە لە هەندێ ناوچە بەردەوام بێت؛ هەروەها لە سەنتەری شارەکانیش ئەگەری نمەباران هەیە و لە دوای نیوەشەوەوە کاریگەریی شەپۆلەکە بە لاوازی لە رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.
بڕی بارانبارین (لە زۆرترینەوە بۆ کەمترین):
دهۆک: 10.3 ملم
بارزان: 10.0 ملم
بامەرنێ: 9.6 ملم
زاخۆ: 8.5 ملم
کانی ماسی: 8.2 ملم
ئاکرێ: 7.0 ملم
حاجی ئۆمەران: 5.2 ملم
خەبات: 2.8 ملم
هەڵشۆ: 1.8 ملم
پیرمام: 1.4 ملم
هەولێر: 0.2 ملم
شەمامک: 0.1 ملم
سلێمانی و چەمچەماڵ: تەنیا دڵۆپ دڵۆپ باریوە.
زۆرترین خێرایی با
بارزان: 67 کم/ک
بامەرنێ: 57 کم/ک
ئامێدی: 51 کم/ک
هەولێر: 48 کم/ک
ئاکرێ: 48 کم/ک
خەبات: 41 کم/ک
مەیدان: 38 کم/ک



