کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی بارانبارین لە ساڵی 2021 لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی بارانبارین لە ساڵی 2021 لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کوردستان

بارانبارین ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت و سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە
کوردستان21-11-2026

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری نمەباران لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەیە، بەڵام سبەی کاریگەریی شەپۆلەکە نامێنێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێ، سبەی تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.


رۆژی چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمەباران لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بە تایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان، هەروەها سەنتەری پارێزگاکان و هەندێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا هەیە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی دادەبەزن.

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی پێنجشەممە کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیان دەمێنێتەوە و دواتر کۆتایی دێت؛ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەی گەرما نزیکەی سێ بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

ئاسۆ کەمال، شارەزایی کەشناسی بە رووداوی گوت:"وەرزی پایزان کەشوهەوا ناجێگیرەوە و گۆڕانکاری خێرا روودەدات، ئەم چەند رۆژەش کەشوهەوا ناجێگرە، ئەمڕۆ باران بارین بە جیاوازی ناوچەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام سبەی کەشوهەوا تاوەکو رادەیەک جێگر دەبێتەوە و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمە باران هەیە".

پلەی گەرمای ئەمڕۆ چوارشەممە

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
هەولێر: 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی 

بابەتی پەیوەندیدار

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد
کوردستان21-11-2026

بەفر بەرزاییەکانی شرنەخی سپیپۆش کرد

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی
کوردستان21-11-2026

پارتی و یەکێتی؛ شکاندنی بەستەڵەکی پەیوەندییەکان و مەرجەکانیان بۆ یەکدی

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە
کوردستان21-11-2026

مەسرور بارزانی: هیچ کەسێک مافی دابەشکردنی کوردستانی نییە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە