رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی کرماشان بڵاوی کردەوە، 683 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە، بەڵام هێشتا لە 34 ترلیۆن تمەن شایستە داراییەکانیان، 20%ـی ماوە خەرج بکرێ.
ئەمڕۆ هەینی 09-10-2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئینفۆگرافیکێکی سەبارەت بە دوایین دۆخی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە بڵاو کردەوە.
بەپێی ئینفۆگرافیکەکە، تاوەکو ئێستا 683 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کرماشان وەرگیراوە کە بەگشتی شایستە داراییەکانیان دەکاتە 34 ترلیۆن تمەن واتا (نزیکەی 127 ملیۆن و 484 دۆلار).
وەک بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی کرماشان پشتڕاستی کردەوە، تاوەکو ئێستا 81٪ـی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج کراوە و 6.3 ترلیۆن تمەنیش (نزیکەی 23 ملیۆن و 622 هەزار دۆلار) ماوەتەوە.
حکومەتی ئێران بۆ ئەم ساڵ نرخی هەر کیلۆیەک گەنمی ئاسایی بە 49 هەزار و 500 تمەن (نزیکەی 19 سەنت) دیاریکردووە بۆ ئەوەی لە جووتیارانی بکڕێتەوە.
434 هەزار هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی لوڕستان کراونەتە گەنم کە 104 هەزار هێکتاریان بەراو و 330 هەزار هێکتاریان دێمە.



