رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچە شاخاوییەکانی قەزای گەڤەری سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، بەفر باری.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 9ی تشرینی یەکەمی 2026، لە ناوچە شاخاوییەکانی قەزای گەڤەر پلەی گەرما دابەزی و کەشوهەوا سارد بوو.
لە ناوچە شاخاوییەکانی گەڤەر بەفر باری و لووتکەی چیای جیلۆ بەهۆی بەفربارینەوە سپی پۆش بوو.
بەفربارینەکە دوای نزیکەی 6 کاژێر بارانبارینی بەردەوام لەم ناوچە شاخاوییانەدا دەستیپێکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات سبەینێش بەفر لە چەند ناوچەیەکی دیکەی شاخاویی جۆلەمێرگ ببارێت.
رۆژی 3ی تشرینی یەکەمی 2026، یەکەم بەفری ساڵ لەسەر ئاستی باکووری کوردستان و تورکیا، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەردەخانی باکووری کوردستان باری.
